ڕووسیا: ئەگەری بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهان لەئارادایە



دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری بەرپابوونی جەنگێكی جیهانی نوێ لەئارادایە.

مێدڤێدێڤ لە وتاریكیدا كە لە میدیاكانی ڕووسیا بڵاوكارایەوە ڕایگەیاندووە،” ئەگەری بەرپابوونی جەنگێكی جیهانی نوێ لەئارادایە، بەڵام ئەمە ئەگەرێكی حەتمی نییە”.

بە وتەی مێدڤێدیڤ”جیهان نەخۆشە، و ئەگەری زۆریش هەیە كەوتبێتە سەر لێواری جەنگێكی جیهانی نوێ‌” و پرسیاری ئەوەشی كرد كە ئایا ئەمە حەتمییە؟ نەخێر، وا نییە.” .

مێدڤێدێڤ لە ناوەڕاستی وتارەكەیدا ڕایگەیاندبوو”ئەگەری بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی ڕۆژانە لە زیادبووندایە، لەبەر چەند هۆكارێك كە لای هەموان ئاشكرایە”، داواشی كرد گرنگی بەو لایەنە بدرێت هێندەی ئەوەی مرۆڤایەتی گرنگی بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەدات.

تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی دوێتێك بڵاودەكەنەوە
پێشت تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی دوێتێك بڵاودەكەنەوە
نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدار نییە
دواتر نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدار نییە
ەیوەندیدار