فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد



 

لە شاری سلێمانی بەشێكی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە لە یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووی جەژنی رەمەزان، فەرمانبەران و كارمەندانی شارەوانی رۆژئاوای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و نەچوونە سەر كارەكانیان.

فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێن، كۆتایی مانگی چوارە و هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا لە سلێمانی تا ئێستا مووچەی مانگی سێی بەشێكی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشنەكراوە.

لیژنە بۆ “هەوكردنی پەردەی مێشك” پێكدەهێنرێت
پێشت لیژنە بۆ “هەوكردنی پەردەی مێشك” پێكدەهێنرێت
هێرشی سەر ناوەندەكانی خوێندنی كچان دەستیپێكردەوە
دواتر هێرشی سەر ناوەندەكانی خوێندنی كچان دەستیپێكردەوە
ەیوەندیدار