ئەنتارکتیکا…ئەو کیشوەری تەنیا زاناکانی لێ دەژی



ساردترین کیشوەری جیهان، پرسیارێکە، ڕەنگە زۆر کەس سەریان لێ بشێوێت لە وەڵامدانەوەی، بەو پێیەی دوو کیشوەری سارد لە جیهاندا هەن.

 

ساردترین کیشوەری جیهان، ئەنتارکتیکایە، پێشی دەوترێت خاڵی جەمسەری باشوور، ساردترین و وشکترین کیشوەرە، بەو پێیەی ٩٠%ی کۆی بارستە سەهۆڵییەکانی سەر ڕووی زەوی لەخۆدەگرێت.

 

خێرایی با لەم کیشوەرەدا هەندێک جار دەتوانێت بگاتە نزیکەی ٣٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا.

کیشوەری ئەنتارکتیکا بەشی باشووری گۆی زەوی دەورە داوە و پێنجەم کیشوەری گەورەیە لە جیهاندا و بەپێی فراوانبوونی بەستەڵەکی دەریایی بەدرێژایی کەناراوەکانی قەبارەکەی بە پێی وەرزەکان دەگۆڕێت، زەوییە بێ سەهۆڵەکانیشی، تەنها نیوەی ڕووبەرەکەی پێکدەهێنێت.

 

ئەنتارکتیکا بەسەر دوو ناوچەدا دابەش بووە، بە زنجیرە چیای ترانس ئەنتارکتیک جیا دەکرێنەوە، کە بە تەواوی بە سەهۆڵ داپۆشراوە، ئەم دوو ناوچەیە بریتین لە؛

 

ئەنتارکتیکای ڕۆژهەڵات: دوو لەسەر سێی کیشوەرەکە پێکدەهێنێت، هەروەها قەبارەکەی نزیکەی ئوسترالیایە و تێکڕای ئەستووری سەهۆڵەکانی ئەم بەشەی کیشوەرەکە نزیکەی ٢ کیلۆمەتر دەبێت.

 

ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا: زنجیرە دوورگە بەستووەکانە، بەرەو کۆتایی باشووری ئەمریکای باشوور درێژ دەبێتەوە و درێژکراوەی چیای ئەندێزە.

بەهۆی هەڵکەوتەی لە نیوەگۆی باشوور، وەرزەکان لە ئەنتارکتیکا جیاوازن، وەرزی هاوین لە تشرینی یەکەمەوە تا شوبات درێژدەبێتەوە و زستانیش ماوەی ساڵەکە دەگرێتەوە، تێکڕای پلەی گەرمی هاوین لە ئەنتارکتیکا کەمێک بەرزترە لە خاڵی بەستن، ئەنتارکتیکای ڕۆژهەڵات ساردترە لە هاوتا ڕۆژئاوایەکەی بەپێی وێستگەی توێژینەوەی ڤۆستۆکی ڕووسیا، نزمترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تێدا تۆمارکراوە کە ٨٩.٦ پلەی ژێر سفرە.

ژیانی ڕووەکەکان لە ئەنتارکتیکا سنووردارە، پەلەوەر و شیردەرەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پەنگوین و نەهەنگ و ماسی و گیاندارە بێبڕبڕەکانی تێیدا دەژین.

 

لە کیشوەرە بەستووەکەدا هیچ کەسێکی ڕەسەنی ناوچەکە بوونی نییە، بەڵام کۆمەڵێک زانا و توێژەر هەن کە لە وێستگەی توێژینەوەی زانستیدا کاردەکەن کە سەر بە زیاتر لە ٧٠ وڵاتن.

 

بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای جەمسەری نەرویجی، نزیکەی ٤ هەزار زانا لەم کیشوەرە لە وێستگەیەکی توێژینەوە لە وەرزی هاویندا بوونیان هەیە و لە وەرزی زستاندا ژمارەیان بۆ ١٠٠٠ کەس کەم دەبێتەوە.

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا كۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ھۆڵەندا كۆبووەوە
هەسەدە هۆشداری دەداتە ڕووسیا
دواتر هەسەدە هۆشداری دەداتە ڕووسیا
ەیوەندیدار