رووسیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی گەنم دەكات



 

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا دیمێتری مێدڤێدیڤ ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، جووڵەكانی گرووپی حەوت بۆ قەدەغەكردنی هەناردە بۆ رووسیا وەڵامی تووندی رووسیای بەدواوە دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی هەناردەكردنی گەنمی ئۆكراین لە رێگای دەریای رەشەوە.

ئاژانسی كیدۆی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو گرووپی حەوت تاووتوێی قەدەغەكردنی نیمچەتەواوەتی هەناردەیان بۆ رووسیا كردووە.

رووسیا چەند جارێك هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكەی كردووە.

مێدڤێڤدیڤ لەلێدوانێكدا دەڵێت ” بیرۆكەیەكی هەڵەیە گرووپی حەوت بیر لە قەدەغەی هەناردەی وڵاتەكانیان بۆ رووسیا بكەنەوە، ئەوەش وەڵامی خۆی دەبێت، كۆتایی بە رێككەوتنی گەنم دەهێنێت”.

رێككەوتنی گەنم لەنێوان رووسیا و ئۆكراین و توركیا بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان دوای دەستپێكردنی جەنگی ئۆكراین كرا بۆ گواستنەوەی گەنمی ئۆكراینی لە بەندەرەكانی دەریای رەشەوە لە رێگای توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

دانیمارك هێزەكانی لە سووریا و عێراق دەكشێنێتەوە
پێشت دانیمارك هێزەكانی لە سووریا و عێراق دەكشێنێتەوە
دۆلار لە رۆژەكانی كۆتاییدایە
دواتر دۆلار لە رۆژەكانی كۆتاییدایە
ەیوەندیدار