دۆلار لە رۆژەكانی كۆتاییدایە



لە هەرێمی كوردستان دۆلار دادەبەزێت

دكتۆر بیلال خەلیفە شارەزای ئابووری لە گوتارێكی تایبەتدا كە لە میدیا عەرەبییەكاندا بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت دۆلاری ئەمریكایی لە رۆژەكانی كۆتاییدایە.

ئەو شارەزایە ئابوورییە لە گوتارەكەیدا باس لەئەوە دەكات “شەڕی ئۆكراین گۆڕانكاری گەورە و خێرای بەسەر دۆلاری ئەمریكاییدا هێنا لەڕووی پشت بەستنی ئابووری جیهان بە دۆلار بەتایبەت ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی ئەمریكان لەوانە ئەوروپاییەكان، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت هەژموونی دۆلار لە كۆتایی رۆژەكانیدایە”.

روونیشیكردەوە، ئەو بابەتە لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئاسیا و كەنداوی عەرەبیش بەدیاركەوتووە، ئەو وڵاتانە پەیوەندیی باشیان لەگەڵ ئەمریكا هەیە بەتایبەت لەباری ئابووری و وزە، بە عەرەبستانی سعوودیە لە ساڵی 1937ەوە دەستپێدەكات لە رێگای كۆمپانیای ئارامكۆوە تا ئەمڕۆ كە ریاز هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا.

ئاشكراشیكرد “پێش 20 ساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی سعوودیە و ئەمریكا پێنج هێندەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی سعوودیە و چین بوو، بەڵام ئێستا ئاڵوگۆڕی سعوودیە و چین سێ هێندەی ئاڵوگۆڕی سعوودیە و ئەمریكایە، ئەوەش پەیوەندی بە گەشەی خێرای تەكنۆلۆژی و بازرگانی و گەورەبوونی ئابووریی چین و چەند هۆكارێكی دیكەشەوە هەیە”.

دەشڵێت” چین گەورەترین هاوردەكاری نەوت و پەترۆڵە لە جیهاندا، نەوتی عەرەبستانیش بەشێوەیەكی زۆر هاوردە دەكات، ئەوەش بووە بەهۆكاری ئەوەی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا و كەنداو زیاتر مامەڵە بە یوانی چینی بكەن لەبری دۆلاری ئەمریكایی”.

ئەو شارەزایە بە ئاسایی دەزانێت ئاڵوگۆڕی چین و وڵاتانی دیكە لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دراوێكی دیكە.

هەروەها باس لە ئێران و رووسیا دەكات وەك دوو دەوڵەتی گەورە كە لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت لەم دواییەدا مامەڵە دەرەكییەكانیان زیاتر كردووە بە یۆر و یوان و رۆپڵ لەبری دۆلاری ئەمریكایی.

لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە رۆژی پێنج شەممەوە بازاڕی دراو داخراوە، دواین مامەڵەی 100 دۆلار بە شێوەیەكی فەڕمی لە دەوروبەری 143 هەزار دیناردا بووە، بڕیارە سبەی جارێكی دیكە بازاڕ بكرێتەوە.

بەپێی نرخی نافەڕمی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار لە دەوروبەری 142 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوەكراوە.

رووسیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی گەنم دەكات
پێشت رووسیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی گەنم دەكات
مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیاددەكرێت
دواتر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیاددەكرێت
ەیوەندیدار