بەشێكی خانەنشینان و فەرمانبەران بێ‌ مووچە جەژنیان كرد



سەرەاڕی بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە لە پێش جەژنی ڕەمەزان، بەڵام بەشێكی فەرمانبەران و خانەنشینان لە مووچەی خۆیان بێ‌ بەش كران و بێ‌ مووچە جەژنیان كرد.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند، كە بە دوو هەفتە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەربگرن و پێش جەژن تەواوی مووچە دابەش بكرێت.

بەڵام لەگەڵ نزیكبوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان، مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران و خانەنشینان بەبیانووی نەمانی پارە لە بانكەكان نەدرا و ڕاگیرا.

ئەوەی نیگەرانییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینانی زیاتر كرد، پێنەدانی مووچە هاوكات بوو لەگەڵ هاتنی جەژن، كە بۆ كڕینی پێداویستییەكان پێویستیان پێ‌ بووە، ئەمە جگە لە ململانێی سیاسی.

بەپێی ئەوەی میدیاكانی یەكێتی و پارتی لە دژی یەكتر بڵاویانكردەوە، بەشێكی مووچەی خانەنشینان لە هەولێر و بەشێكی لە سلێمانی بەهۆی ململانێی سیاسییەوە ڕاگیراوە.

پێنەدانی مووچەی بەشێكی فەرمانبەرانیش، بەتایبەتی بەشێكی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی لەكاتێكدایە، كە فەرمانگەكانی ئەو وەزارەتە داهاتێكی باش بۆ حكومەت پەیدا دەكەن.

بانکی ناوەندی نزیکەی ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی نزیکەی ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1600 میدیای مۆڵەتپێدراو و هەزارانی بێ مۆڵەت هەن
دواتر لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1600 میدیای مۆڵەتپێدراو و هەزارانی بێ مۆڵەت هەن
ەیوەندیدار