هەوڵێكی “دزینی مووچەی فەرمانبەران” شكستی هێنا



هەوڵێكی دزینی مووچەی فەرمانبەران لە یەكێك لە شارەكانی عێراق شكستی پێ‌ هێنرا دوای ئەوەی لە كامێراكانی چاودێرییەوە ئاشكرادەبێت، كە هەوڵی دزینی “ئامێری پێدانی پارەی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراوی” داوە.

پۆلیسی موسەننا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ هەینی تۆمەتبارێکی بە دزینی یەکێک لە فرۆشگاکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە سەنتەری سەماوە دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوت، لەکاتێکدا 150 ملیۆن دیناری عێراقی دزیوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە دزینی یەکێک لە فرۆشگاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە سەنتەری شار، دوای بەدواداچوونی کامێرای چاودێری لە دوکانەکانی نزیک و بەدواداچوون بۆ ڕێبازەکەی، تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و ئەو پارەیەشی دزیبووی دەستی بەسەرداگیرا
ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبارەکە ناوی “ع.س”ە، پێش ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی پێنجەمدا دەستگیر بکرێت، دانی بەوەدا ناوە کە ٤ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دیكەی دزیوە.

پۆلیسی موسەننا دەشڵێت: “تۆمەتبارەکە دانی بەوەدانا، کە لە ساتەوەختی وەرگرتنی پارەکە لە بانکەکەوە بەدواداچوون بۆ خاوەن فرۆشگاکان دەکات تاوەکو خاوەنی ئاڵوگۆڕەکە هاتۆتە فەرمانگە، وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی دێتە لایان بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، دواتر چاودێری دەکات شوێنی پارەکە و دواتر دەیدزێت”.

بانك بۆ دابەشكردنی مووچە كرایەوە
پێشت بانك بۆ دابەشكردنی مووچە كرایەوە
تێچووی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجە دروست دەكات
دواتر تێچووی نەوتی هەرێم كێشە بۆ بودجە دروست دەكات
ەیوەندیدار