بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە جەژندا هێزە ئەمنییەكان بەسەر دەكاتەوە



بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، كارمەند و هێزە ئەمنییەكان لە ڕۆژی جەژندا بەسەردەكاتەوە.

لەیەكەم رۆژی جەژندا عەمید عومەر نامیق بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، بەیاوەری كۆمەڵێك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگركوژێنەوەی بەسەر كردوە.

عەمید عومەر، سوپاسی هەموو ئەو كارمەند و هێزە ئەمنیانەی كرد كە لەم جەژنەدا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئارامی لە ئەركدان و ڕایگەیاند:”سوپاس كە هەمیشە پێشەنگ و دڵسۆزن لە ئەرك و خزمەتكردندا، ماندوبوونی ئێوە جێی شانازییەو ئەوپەڕی نیشتماندۆستی و نیشتمانپەروەرییە”.

هێزەكانی ناوخۆ لە ڕۆژانی جەژندا كە هاووڵاتیان سەرقاڵی پیرۆزبایی و بەسەربردنی پشوون، لە ئەركدان و شەوڕۆژ دەخەنە سەریەك بۆ پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاووڵاتیان.

چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە دادەخرێت
پێشت چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە دادەخرێت
سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی بەرشەلۆنە
دواتر سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی بەرشەلۆنە
ەیوەندیدار