سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی بەرشەلۆنە



لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی، هێرشبەری پێشووی بەرشەلۆنە و یاریزانی ئێستای جێرمی بەڕازیلی، ئاماژە بە سوپرایزێكی خۆش بۆ هاندەران و هەوادارانی بلاوگرانا دەكات.

سوارێز لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی تایبەتی خۆی لەسەر “تویتەر” وێنەیەكی خۆی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بڵاوكردەوە كە بە درێسی بەرشەلۆنەوەن و لە كۆمێنتێكدا نوسیویەتی: “دەگەڕێتەوە”.

بۆندەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت، لە هەمان كاتدا یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بیرۆكەی درێژكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ سان جێرمان ڕەتكردۆتەوە و بەرشەلۆنەش هەوڵی گەڕانەوەی یاریزانەكەی خستۆتەگەڕ، تا لەسەر ئاستی وەرزشی و ئابووری سوودی لێوەربگرێت.

دەستەی بەڕێوەبەری یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆكایەتی خوان لاپۆرتا ماوەیەكە كار لەسەر بۆندێك دەكات بۆ مێسی و هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بەربەستە سەرەكییانەش دەدات، لە هەمان كاتدا باس لەوە دەكرێت كە ڕەنگە بۆندەكەی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا مانگی حوزەیرانی 2025 درێژ ببێتەوە، بەڵام یاریزانەكە مافی ئەوەی دەبێت لە مانگی حوزەیرانی 2024 بۆندەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە جەژندا هێزە ئەمنییەكان بەسەر دەكاتەوە
پێشت بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە جەژندا هێزە ئەمنییەكان بەسەر دەكاتەوە
عێراق، بانكێك لە ڕۆژانی جەژنیشدا مووچە دابەش دەكات
دواتر عێراق، بانكێك لە ڕۆژانی جەژنیشدا مووچە دابەش دەكات
ەیوەندیدار