عێراق، بانكێك لە ڕۆژانی جەژنیشدا مووچە دابەش دەكات



بانكی ڕافیدەین بەردەوامبوونی بانكەكە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ڕۆژانی جەژنیشدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكەوە بڵاوكرایەوە”بەپێی ڕێكارەكانی حكومەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان، بانكی ئەڕافیدەین لە دوێنێوە، پێنج شەممەوە دەرگاكانی ئاواڵاكردوو و لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، تا كۆتایی ڕۆژانی پشووی جەژن مووچە دابەش دابەش دەكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەندێك لق لە بەغدا و پارێزگاكان دەستنیشانكراون كە پەیوەستن بە پرۆسەی پێدانی مووچەوە، و دەرگاكانیان دەكەنەوە بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و وەرگرتنی داهاتی بەرهەمە نەوتییەكان و كاروبارەكانی تر، ناوی ئەو لقانەش بڵاودەكاتەوە كە بە درێژایی ڕۆژانی پشووی جەژن خزمەتگوزاریی پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكەن”.

سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی بەرشەلۆنە
پێشت سوپرایزێكی دڵخۆشكەر بۆ هەوادارانی بەرشەلۆنە
كچێكی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی زەڵمدا خنكا
دواتر كچێكی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی زەڵمدا خنكا
ەیوەندیدار