ناتۆ: لەم حاڵەتەدا ئۆكراینا دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە



 

سكرتێری گشتیی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی “ناتۆ” ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی تەواوی ئۆكراینا دەكەن بۆ سەركەوتن بەسەر روسیا “لەو حاڵەتەدا ئۆكرانیا دەبێتە ئەندامی ناتۆ و سەرجەم وڵاتانیش لاریان نابێت”.

ینس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی “ناتۆ”بەرلە كۆبونەوەی گروپی پاڵپشتیكارانی ئۆكرانیا لە بنكەی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، “ئۆكراینا لە داهاتودا دەبێتە ئەندامێكی ناتۆ، وڵاتانی ئەندام ڕێككەوتون لەسەر بەئەندامبوونی وڵاتەكە”.

سكرتێری گشتیی ناتۆ بەبێ ئەوەی وردەكاریەكان لەوبارەیەوە بخاتەڕو، ڕایگەیاند”ناتۆ تاوەكو سەركەوتنی ئۆكراینا بەسەر ڕووسیادا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی كیێڤ، متمانەی بە ئۆكرانیا هەیە لەو شەڕەدا سەردەكەوێت”.

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوایەك لە پارتی و یەكێتی دەكات
پێشت یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوایەك لە پارتی و یەكێتی دەكات
بنەماڵەی كاوە بازیانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر بنەماڵەی كاوە بازیانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار