پۆبجی، چەندان ئایکۆنی نوێی ناو گۆڕەپانی شەڕ، بەردەست دەخات



هاوبەشی پۆپجی لەگەڵ BE@RBRICK و هێنانە ناوەوەی ژمارەیەک دیزاینی ئایکۆنی بۆ ناو گۆڕەپانی شەڕ

پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، هاوبەشی لەگەڵ BE@RBRICK کرد بۆ هێنانە ناوەوەی هەندێک لە شتە کۆکراوەکانی جیهان کە زۆرترین داواکارییان لەسەرە بۆ گۆڕەپانی شەڕ.


BE@RBRICK دیزاین و بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی MEDICOM TOY CORPORATION ئەنجامدراوە ، فیگەرە کۆکراوەکانی BE@RBRICK ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار لە پۆپجی مۆبایل نمایش دەکرێن! لە یارییەکانی باتڵ ڕۆیاڵ لەسەر Erange، یاریزانەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی سێ جۆری زەبەلاحی BE@RBRICK دەدۆزنەوە کە بەسەر نەخشەکەدا بڵاوبوونەتەوە. بە کارلێککردن لەگەڵیان، یاریزانەکان دەتوانن پێداویستییەکان بەدەستبهێنن کە هاوتایە لەگەڵ جۆری BE@RBRICK کە دەیدۆزنەوە.

سەرەڕای ئەوەش، چوار هاوڕێی BE@RBRICK ئامادە دەبن بۆ بەشداریکردن لەگەڵ یاریزانەکان لە گۆڕەپانی شەڕەکاندا – وەک کڵاوی ئاستی 3ی BE@RBRICK ،Ghillie Suit BE@RBRICK ، ڕێبەری جیهانی ژێرزەوی BE@RBRICK ، و Air Drop BE@RBRICK – هەروەها کۆمەڵێک شتومەکی نوێ، کە یارمەتی یاریزانان دەدات کە کۆکراوەی تایبەتی خۆیان لە ناو یارییەکەدا تایبەت بە پۆپجی مۆبایل و BE@RBRICKپیشان بدەن

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە Tencent Games ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ دابینکردنی سەکۆیەکی نوێ بۆ ئەم کۆکراوە تایبەتانە، و ناساندنی براندێکی بەڕاستی ڕەوتسازی بە پۆپجی مۆبایل،BE@RBRICK کارێکی سەرنجڕاکێش و داهێنەرانە بەرهەم دەهێنێت و سنوورەکانی داهێنان لە بواری کۆکراوەدا تێدەپەڕێنێت، هەروەک چۆن ئێمە سنوورەکان لە باتڵ ڕۆیاڵ تێدەپەڕێنین. ئەوان هاوبەشێکی نموونەیین بۆ پۆپجی مۆبایل و زۆر تامەزرۆین کە یاریزانەکان ئەم شتە تایبەتانە لەناو یارییەکەدا ببینن، و چانسی خاوەندارێتی پارچەیەک لە مێژووی هونەری بەدەستبهێنین بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناو یارییەکەدا بۆ ئەوەی شایستەی کڕینی بن چاپی فیزیکی پۆپجی مۆبایل- BE@RBRICK

تاتسوهیکۆ ئاکاشی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای MEDICOM TOY CORPORATION ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەگەڵ پۆپجی مۆبایل کاردەکەین بۆ ناساندنی BE@RBRICK بە یاریزانان لە سەرانسەری جیهان، کارکردن لەگەڵ پۆپجی مۆبایل زۆر خۆش بوو لەسەر ئەم هاوبەشییە سەرنجڕاکێشە کە ڕێگە بە هەواداران دەدات بە شێوەیەکی تەواو نوێ کارلێک لەگەڵ BE@RBRICK بکەن.”

 

چالاکیەکەی BE@RBRICK ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 دەگاتە پۆپجی مۆبایل و لە 15ی ئایاری 2023 کۆتایی دێت. یاریزانان دەتوانن هاوڕێ و شتومەکی BE@RBRICK بکڕن تا 31ی ئایاری 2023

لەمەش زیاتر، بەم زووانە BE@RBRICKs ی پۆپجی مۆبایل یەکەم جار لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەردەکەون! بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن بۆ کڕینی وەشانی فیزیکیی چاپی سنوورداری پۆپجی مۆبایل و Air Drop BE@RBRICK، یاریزانان پێویستە بەشداری چالاکییەکانی ناو یارییەکە بکەن کە بەم زووانە بۆ پۆپجی مۆبایل دێت. و چاوەڕوانی کەناڵە کۆمەڵایەتیەکانی پۆپجی مۆبایل بن بۆ زانیاری زیاتر.

یاری پۆپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لە ڕێگەی App Store و Google Play Store.

مەسرور بارزانی پەیامێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە
دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان راگەیەندران
دواتر دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان راگەیەندران
ەیوەندیدار