قەیرانی مووچە خەریکە سەرهەڵدەدات



لە هەرێمی کوردستان قەیرانی مووچە خەریکە سەرهەڵدەدات، بەجۆرێک ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک گرفتی نەبوونی مووچە دروستبووە.

پێشبینیدەکرێت سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەیە، بەڵام هێشتا بەشێکی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

تا ئێستا لە سلێمانی خانەنشینانی سەربازی و بەشێکی فەرمانبەران مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان دەبێت ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچە بێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە، خانەنشینانی یەکێتی لە سنوری هەولێر و دهۆک مووچەکانیان ڕاگیراوە.

ڕاگەیاندنەکانی پارتیش دەڵێن لە سلێمانی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلول ڕاگیراوە.

دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان راگەیەندران
پێشت دەوڵەمەندترین شارەكانی جیهان راگەیەندران
جەژن نرخەکان بەرزدەکاتەوە
دواتر جەژن نرخەکان بەرزدەکاتەوە
ەیوەندیدار