“ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕێگەچارەیەك نەدۆزێتەوە مووچە دوادەكەوێت”



سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر بەشێوازە تەقلیدییە كۆنەكە هەوڵی كۆكردنەوەی داهاتی پارێزگاكان بدات، كورتهێنانی لەمووچەدا دروست دەبێت و مووچەی مانگی نیسان دوادەكەوێت، دەشڵێت: “ئێستا 500 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچەدا‌ هەیە”.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ ماڵپەری فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بۆ مووچەی مانگی نیسان 400 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە هاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا 500 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچە هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای پەسەندكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە ئەو كێشانە چارەسەر دەبن و مووچە دواناكەوێت، بەڵام تا ئەوكاتە ئەركی حكومەتە ڕێگربێت لەدروستبوونی قەیران، بەتایبەت دواكەوتنی مووچە

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە كەمی داهات و كورتهێنانی خەرجی بۆ حكومەتی هەرێم نوێیە، بەڵام بۆ پارێزگای سلێمانی، كە بەمەبەست وایلێكراوە نوێ نیە و كابینەی نۆ لەڕابردوودا چەندین جار ئەو قەیرانەی بۆ ئەو پارێزگایە تۆخ كردۆتەوە.

“گۆشتی ئەسپ لەڕووی شەریعەتی ئیسلام و تەندروستییەوە حەڵاڵ و دروستە”
پێشت “گۆشتی ئەسپ لەڕووی شەریعەتی ئیسلام و تەندروستییەوە حەڵاڵ و دروستە”
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دوو دەوامی و سێ دەوامی قوتابخانەكان بڕیارێكی دەركرد
دواتر وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دوو دەوامی و سێ دەوامی قوتابخانەكان بڕیارێكی دەركرد
ەیوەندیدار