“دوودڵ مەبن و خەمی مووچەتان نەبێت”



 

ئەندامێكی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات بەخەڵكی هەرێمی كوردستان كە خەمی مووچەیان نەبێت، بەهۆی ئەم حكومەتەی ئێستا و بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ وا بڕیاردراوە هەڵبژاردن  لە هەرێمی كوردستان بكرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق  بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە “با خەڵك دوودڵ نەبێت و هیچ فشارێكی دەروونی لەسەرخۆی دروست نەكات، ئەو حكومەتەی ئێستای عێراق حكومەتێكی تێگەیشتووە واتە لێكتێگەیشتنی زۆرە لەگەڵ كوردستان.”

وەك ئاماژە بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بردرێت، جەمال كۆچەر وتی”لەبیرمان نەچێت هەڵبژاردن لەبەردەممان دایە، مادام هەڵبژاردن هەیە مانای وایە خزمەت دەكەن هەتا دوای هەڵبژاردن، من لەوبڕوایەدام هەتا دوای هەڵبژاردن دۆخی هەرێم خۆش دەبێت”.

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار بۆ هەرێمی كوردستان، مانگی ڕابردووش بەهەمان شێوە حكومەتی عێراق 400 ملیاری بۆ هەرێمی كوردستان نارد كە حكومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە وەك پێشینەیە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراقی.

ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بەهۆی بڕیارەكەی دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای پاریس، توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگرتووە. ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە كە حكومەتی هەرێم هیچ داهاتێكی لەبەردەست نابێت بۆ مووچەی مانگی داهاتوو.

جەمال كۆچەر پێی وایە تا پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، “من لەو بڕوایەدام حكومەتی عێراقی ئامادە دەبێت، چونكە هەر كە لەكۆتایی مانگی پێنج بودجە پەسەندكرا ئەوكات دەتوانن لە بەشی هەرێم داببەزێنن دەستگرتنی حكومەتی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق شتێكی قورس و ئەستەم نییە، نەك هەر لەڕێگەی حكومەت، بەڵكو لەڕێگەی بانكی ناوەندی قەرزێكی كورتخایەن بۆ یەك یان دوو مانگ وەربگرن.”

ئەو پێیوایە پێش مانگی 6 پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.

رۆژئاوای كوردستان بۆ گفتووگۆ لەگەڵ دیمەشق ئامادەیە
پێشت رۆژئاوای كوردستان بۆ گفتووگۆ لەگەڵ دیمەشق ئامادەیە
سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات
دواتر سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار