سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە و لەم هەفتەیەدا بڕیاری لێدەدرێت.

محەمەد شیاع سودانی لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای میدیایی رایگەیاند، ئێستا عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە و پابەندیش دەبن بە دابنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەوە موژدە نییە و ئەرکە دەبێت جێبەجێ بکرێت.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دینار بەرزدەبێتەوە و دامەزراندنی سەکۆی ئەلکترۆنی کێشەی بردنە دەرەوەی دۆلاری چارەسەر کرد، چونکە پێش ئەوە بڕێکی زۆر دۆلار دەبرایە دەرەوە.

وتیشی: هاوئاهەنگی زۆرمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ رێگریکردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار

راشیگەیاند، لەم کابینەیەدا سێ بەشە بودجەمان بۆ بنبڕکردنی هەژاری تەرخانکردووە و هەوڵدەدەین خۆراک بۆ هاووڵاتییان دابین بکەین و هاووڵاتییان ناچار نەبن خۆراک بکڕن.

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وتی: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زەرەر لە هەموو عێراق دەدات، لە ماوەی هەفتەیەکدا  دەستپێدەکاتەوە..

“دوودڵ مەبن و خەمی مووچەتان نەبێت”
پێشت “دوودڵ مەبن و خەمی مووچەتان نەبێت”
” بەپێی ماستەرپلان ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە”
دواتر ” بەپێی ماستەرپلان ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە”
ەیوەندیدار