” بەپێی ماستەرپلان ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە”



وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنان رایگەیاند، بەپێی ماستەرپلانی شارەکان کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە ئەو زەوییەی تەرخانکراوە بۆ پەروەردەی سلێمانی رەگەزەکەی بۆ نیشتەجێبوون گۆڕدراوە.

یاسین مەحمود رەشید، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤ راگەیاند، ئەو زەوییە لە ساڵی ١٩٥٧وە بۆ ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ دابینکراوە و کە ئەوکاتە ١٠ کم لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دووربووە، بەڵام بە پێی ماستەر پلانی نوێی شارەکان کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران رێکخراوەتەوە، ئێستا ئەو زەوییە کەوتووەتە شوێنی نیشتەجێبوون.

دەشڵێت:” ئەو زەوییە رووبەرەکەی ١٨٢ دۆنمە بە مەبەستی دروستکردنی٣ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە بە کۆمپانیای بەڕێز و مۆڵەتی پرۆژەکە لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگیراوە و زەوییەکەش تەرخانکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و تەملیک نییە و رەگەزەکەشی گۆڕدراوە بۆ نیشتەجێبوون.

راشیگەیاند، جگەلەوەش شارەوانی سلێمانی قەرەبووی پەروەردە دەکاتەوە و ئێمەش یاسا جێبەجێ دەکەین کە لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین کات جەخت لە جێبەجێکردنی یاساکراوەتەوە.

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:” لە ناو ئەو پرۆژەیەدا شەقامێکی ٣٠ مەتری تێدایە بۆ ناو شەقامی ١٠٠ مەتری کە دەبێت ئێمە جێبەجێی بکەین، جگە لەوەش دەبێت دەبێت ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانە بە باشترین شێوە و بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دروست بکەین”.

یاسین مەحمود رەشید، دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەکات و دەشڵێت:” سەرەڕای قەیران پڕۆژەی جوان لە دایکبووە و داوا لە سەرۆکی حکومەتیش دەکەم دوو پرۆژەی کورتە باڵاو کەمئەندامانمان کە لە سلێمانی چووەتە ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بیکات بە جەژنانە و پەسەندی بکات بۆمان”.

سەبارەت بە ئاستی بەرەوپێشچوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی راشیگەیاند:”گەشبینم بە پرۆژەکان، چونکە دەستەی وەبەرهێنان باشترین وەزارەتە و دەتوانین بڵێین وەزارەتێکی ئاڵتوونییە، ئومێدیشمان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم کێشمە کێمشە سیاسییەی هەیە نەمێنێت و رێککەوتنی هەرێم و بەغداش وەک هەلێک بقۆزرێتەوە، چونکە ئەمە هەلێکی گرنگە بۆ وەبەر‌هێنان.

دەشڵێت:” ئەگەر لەمەودوا مانگانە تەنها یەک تریلیۆن دابین بکرێت بۆ وەبەرهێنان ئەو کەرتە بەرەو پێشتر دەڕوات و هەنگاو بەهەنگاو ئەو ئامانجانەی کە لەم کابینەیەدا دانراوە دەتوانێت جێبەجێێ بکرێت بەوشێوەیەی چاوەڕێی دەکەین”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەیەکە نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەکرێت کە دەیانەوێت زەوی ئامادەیی بەکرەجۆ بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە.

سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات
پێشت سودانی لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات
حكومەتی هەرێم 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكێك تەرخان دەكات
دواتر حكومەتی هەرێم 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی كۆشكێك تەرخان دەكات
ەیوەندیدار