شاندی هەرێم و بانكی ناوەندی بۆ كردنەوەی بانكی نیشتمان كۆبوونەوە



لە دووەم ڕۆژی سەردانەكیاندا بۆ بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە شاری بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی بانکی ناوەندی فیدراڵیان کرد و لەلایەن مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقەوە پێشوازی کران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لەبارەی رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و بەردەوامیدان بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بتوانن سوودی لێوەربگرن.

ماوەی دوو ڕۆژە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە شایستەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، سەردانی بەغدایان کردووە و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پێشت بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
دواتر نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار