نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت





دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و نەوت لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ‌ و بتوێن و پشدەر دابەش دەكرێت.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە نەوت لە سنووری قەڵادزێ‌ و بتوێن و پشدەر و ناوچەكانی دەورووبەریان دابەش دەكرێت.

وتیشی، “هەر بەرمیلێكی 200 لیتری بە 103 هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان، كە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابین كراوە”.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاری داوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات نەگەیشتووە بە دەستیان و هەركات بگات دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

حكومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستی بە دابەشكردنی نەوت كردووە، كە 200 لیترە بە 103 هەزار و 500 دینار و بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هاووڵاتیانی ناو شارەكان بەسەریاندا دابەش نەكراوە.

شاندی هەرێم و بانكی ناوەندی بۆ كردنەوەی بانكی نیشتمان كۆبوونەوە
پێشت شاندی هەرێم و بانكی ناوەندی بۆ كردنەوەی بانكی نیشتمان كۆبوونەوە
دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
دواتر دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
ەیوەندیدار