كەسێك لەسەر دزینی 3 ماتۆڕ دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، كە 3 ماتۆڕسكیلی دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان لەشاری سلێمانی دەستگیركرد، كە 3 ماتۆڕسكیلی 3 تایی لە 3 هاووڵاتی دزی بوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی چەند ماتۆڕسكیلێكی 3 تایی لە قەزای شارەزور دزرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزور لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەگەڕەكی كەندەكەوە لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
پێشت پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
سەرۆكی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی مزگێنی دەدات
دواتر سەرۆكی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی مزگێنی دەدات
پەیوەندیدار