سەرۆكی بەرشەلۆنە لەبارەی گەڕانەوەی مێسی مزگێنی دەدات



خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، بە ئەرێنی وەڵام دەداتەوە سەبارەت پرسیاری گەڕانەوەی لێنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ ڕیزەكانی یانەی كەتەلۆنی.


ڕادیۆی ئیسپانی، كادینا سێر، ڤیدیۆیەكی سەرۆكی بارسای بڵاوكردەوە كە وێنەی یادگاری لەگەڵ هاندەران لە یاریگاكان دەگرت لە میانی یاریی تیپەكەی بەرامبەر خیتافی لە خولی لالیگا و لەو كاتەشدا یەكێك لە هاندەرەكان پرسیاری لە سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە كرد: میسی لە بەرشەلۆنە دەبێت؟ ئەویش بە چاوداگرتن و بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە.

بۆندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لەگەڵ یانەكەی ئێستای پاریس سان جێرمان لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت كە دەكاتە 30ی حوزەیرانی داهاتوو.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەرەنسا باسیان لەو ئاستەنگانە كردووە كە هاتوونەتە بەردەم دانوستانەكانی نێوان هەردوو لە چەند هەفتەی ڕابردوو كە پەیوەندییان لایەنی دارایی و گشتی و تەكنیكییەوە هەیە.

مێسی لە هاوینی 2021ەوە یاری بۆ سان جێرمان دەكات، بەو پێیەی لەو دەمەدا بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە پاریسییەكەوە كرد، پاش ئەوەی بۆندەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا تەواو بوو.

لە ئێستادا بارسا چاوەڕێی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیایە، پاش ئەوەی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپاییەكان و دواتر جامی پادشای ئیسپانیا كرد.

كەسێك لەسەر دزینی 3 ماتۆڕ دەستگیركرا
پێشت كەسێك لەسەر دزینی 3 ماتۆڕ دەستگیركرا
سودانی بڕیارێك دەربارەی مامۆستایانی هەرێم دەردەكات
دواتر سودانی بڕیارێك دەربارەی مامۆستایانی هەرێم دەردەكات
ەیوەندیدار