تیمێكی حكومەتی هەرێم سەردانی قوباد تاڵەبانی دەكات



بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، تیمێكی وەزاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیكردنی تیمێكی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

تیمەكە پێكاتووە لە هەریەك لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولكەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود).

بڕیارە تیمەكە لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا كۆ ببنەوە و داوای لێبكەن لە سۆنگەی هەستكردن بە بەپرسیارێتی بەرامبەر بە ئەركی خۆیان لە حكومەتدا، خۆیی و تیمی یەكێتی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

ماوەی شەش مانگە بەهۆی ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتییەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن.

دابەشكردنی نان و سەموون دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی نان و سەموون دەستپێدەكات
ئەمڕۆ يادى هێمن موكریانییە
دواتر ئەمڕۆ يادى هێمن موكریانییە
ەیوەندیدار