بڕیاری هەرزان كردنی نرخی گۆشت و خۆراك درا



دوای دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی و داواكاری هاووڵاتیان بۆ دابەزاندنی نرخی خۆراك و پێداویستییەكان، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە هەرزان كردنی نرخی گۆشت و خۆراك و پێداویستییەكان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بڕیاریدا نرخی گۆشت دیاری بكات و نرخی یەك كیلۆ گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار و قیمەی گۆشتی گوێرەكە بە 18 هەزار دانرا و ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و پێیان وایە، كە ئەو نرخانە گرانن.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەن داوا دەكەین هاوكات لەگەڵ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار، پێویستە پێداچوونەوە بە نرخی خواردن و كەل و پەل و پێداویستیەكاندا بكرێتەوە.

وتیشی، “ناكرێت نرخەكان لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرزبكرێنەوە، بەڵام لە دابەزینی بەهای دۆلاردا نرخی خواردن و شتومەك هەر لە بەرزیدا بمێننەوە”.

بەپێی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەن، داوا كراوە نووسراو ئاڕاستەی چاودێری بازرگانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بكرێت بۆ دابەزاندنی نرخ تا ئاستی پێویست لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بڕیار درا نرخی نان و سەموون هەرزان بكرێتەوە و 8 دانە بكرێتەوە بە هەزار دینار، بەڵام هێشتا بەشێك لە نانەواخانە و سەموونخانەكان پابەند نەبوون.

وەزارەتی پێشمەرگە پۆستی بەرپرسی میحوەر نامێنێت
پێشت وەزارەتی پێشمەرگە پۆستی بەرپرسی میحوەر نامێنێت
لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ دەست بەسەر بڕێكی زۆر تەماتەی خراپبوودا گیرا
دواتر لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ دەست بەسەر بڕێكی زۆر تەماتەی خراپبوودا گیرا
ەیوەندیدار