لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ دەست بەسەر بڕێكی زۆر تەماتەی خراپبوودا گیرا



بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایدەگەیەنێت، لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ نزیكەی 20 تۆن تەماتە دەستی بەسەرداگیرا ، كە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

حەمید بارام ، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی بیارە وەك پیشەی ڕۆژانەی خۆی بەردەوامە بۆ بەدواداچوون پشكنینی ئەو خۆراك و كاڵا و شتومەكانەی لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ هاوردە دەكرێن .

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی 4ی 2023 لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ سنوری ناحیەی بیارە لەلایەن هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی بیارە دەستگیراوە بەسەر بڕی 19 تۆن و 400 كیلۆگرام تەمانەدا ، كە شیاو نەبووە بۆ خواردن .

بڕیاری هەرزان كردنی نرخی گۆشت و خۆراك درا
پێت بڕیاری هەرزان كردنی نرخی گۆشت و خۆراك درا
قەرزەكانی سەر عێراق كۆتاییان دێت
دوات قەرزەكانی سەر عێراق كۆتاییان دێت
پەیوەندیدار