ژنانیش دەتوانن بچنە مزگەوت



جیاوازی بۆچوونەکانی لە شارەزایانی ئیسلام وایکردووە بەشێک لە ژنان نەچنە مزگەوت، بەڵام چونە مزگەوت لە ئیسلامدا ڕێگاپێدراوە، پێویستە گرنگی زیاتر بە بەشی ژنان لە مزگەوتەکاندا بدرێت.

چەندین بۆچوونی جیاواز لە بارەی چوونە مزگەوتی ژنان هەیە، هەندێک لە بۆچوونەکان بە ڕێگاپێدراوی دەزانن، بە پێچەوانەوە بەشێکیان پێیان وایە باشترە ژنان لە ماڵەوە نوێژەکانیان بکەن، ئەم بۆچوونە جیاوازە لە کاتێکدا لە سەردەمی پێغەمبەر د.خ ژنان و پیاوان بەیەکەوە نوێژیان کردووە، نەک تەنها بۆ نوێژە سونەتەکان بۆ فەرزەکانیش دەچونە مزگەوت.

هەڵاڵە محەمەد ئەڵماس، بانگخوازی ئاینی ڕوونیدەکاتەوە، کە هیچ کێشەیەک لە چوونە مزگەوتی ژنان نییە، بە پێچەوانەشەوە خێرێکی زیاتری هەیە، ژن و پیاو لە مافدا یەکسانن، پێویستە بۆ ڕۆشنبیری بوونی ژنان و شارەزابوون لە دین و زانستەکان ڕێگری لە ژنان نەکرێت.

ئێستا زۆرینەی مزگەوتەکان پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو بەشی ژنانیان هەیە، بەڵام هەندێکیان بە شێوەیەکی گونجاو گرنگیان پێنادرێت، بۆیە ئەرکی وەزارەتی ئەوقافە کە گرنگی زیاتر بە مزگەوتەکان بدرێت و شوێنی ژنان ڕێکبخرێت.

لەبارەی چۆنیەتی بەسەربردنی کاتەکانی مانگی ڕەمەزان، ئەو بانگخوازە ئەوەدەخاتەڕوو، کە ژنان دەتوانن هەموو چرکەیەکیان بکەنە هەوێنی خێر و چاکە، هەر لە هەستانی خێزانەکەی بۆ پارشێو، ئامادەکردنی خوانی بەربانگ، چونە مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بە کۆمەڵ و سونەتەکانی مانگی ڕەمەزان.

ئەنشیلۆتی لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەڕازیلدا بڕیاریدا
پێشت ئەنشیلۆتی لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەڕازیلدا بڕیاریدا
لە هەولێر پارێزەرێك لێیی دەدرێت و سەری دەتاشرێت
دواتر لە هەولێر پارێزەرێك لێیی دەدرێت و سەری دەتاشرێت
پەیوەندیدار