حكومەتی هەرێم لەسەر دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە، بابەتی دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەك دەخرێنە ڕوو.

ئەوەشی وتووە، لە بڕگەی یەكەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حكومییەكان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی كوردستان لە ڕاكێشانی كێشە ناوچەیی و دەرەكییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.

هەر بە پێی وتەی جوتیار عادل، بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، بە مەبەستی دیاریكردنی كێشە و چارەسەرەكان.

بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی كوردستان، لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكەدا دەخرێتە ڕوو.

ئافرەتێك ١٠ ساڵە بە دەفەكەی موسڵمانان  بەخەبەر دەهێنێتەوە
پێشت ئافرەتێك ١٠ ساڵە بە دەفەكەی موسڵمانان بەخەبەر دەهێنێتەوە
پێڵاوەکانی مایکل جۆردان بە نرخێکی “خەیاڵی” فرۆشرا
دواتر پێڵاوەکانی مایکل جۆردان بە نرخێکی “خەیاڵی” فرۆشرا
ەیوەندیدار