عێڕاق بڕی جەژنانەی فەرمانبەرانی دیاریكرد


وەزیری پەیوەنديیەکانی عێراق بڕیاریدا، بڕی 100 هەزار دینار بداتە سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی و کۆمپانیا گشتیەکانی سەر بەوەزارەتەكەی.‎

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەیوەنديیەکانی عێراق، کە واژۆی هەیام یاسری لەسەرە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە پێدانی پاداشتی دارایی بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ ئەم مانگە وەک پاداشت (جەژنانە) بۆ فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت و کۆمپانیا حکومیەکانی سەر بە وەزارەتەکەی و سەرجەم کارمەندانی هەمیشەیی و کاتی و فەرمانبەرانی ڕۆژانە.‎

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو جەژنانەیە لە بودجەی خۆیان خەرج دەكەن، بەڵام ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە مۆڵەتی ساڵێك یان زیاتریان وەرگرتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر پەرلەمانتارێکی عێراق داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کربوو هەر فەرمانبەرێکی عێراق بڕی ٢٠٠ هەزار دیناری وەکو جەژنانە پێ بدرێت.

مەلا فایەق شارەزووری كێیە؟
پێشت مەلا فایەق شارەزووری كێیە؟
لە ئەمشەوەوە، شەوانی قەدر دەست پێدەكەن
دواتر لە ئەمشەوەوە، شەوانی قەدر دەست پێدەكەن
پەیوەندیدار