هەدەپە ئامانجی بردنەوەی 100 كورسییە



 

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا ئاشكرایكرد ئامانجی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایاری 2023ی توركیادا بردنەوەی 100 كورسی پەرلەمانە.

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان رایگەیاند ئامانجی هەدەپە بردنەوەی 100 كورسی پەرلەمانە لە هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایار.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵێنێكی دیكەش دراوە، ئەویش دوورخستنەوەی پارتی دادوگەشەپێدان ئاكەپە و پارتی نەتەوەپەرست مەهەپەیە لە دەسەڵات.

بوڵدان راشیگەیاند دوای ئەو هەموو كارەسات و قەیرانانەی روویانداوە دەبێت لێپرسینەوە لە ئاكەپە و مەهەپە بكرێت.

داواشی لە هاووڵاتیان كرد كۆتایی بە سیستمی هەڕەشە و گووشار بهێنن.

پارتی دیموكراتی گەلان سێهەم گەورە پارتی توركیا و گەورەترین پارتی كوردی باكووری كوردستانە.

هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هیچ بەربژێرێكی نییە، ئەگەری بەهێز هەیە پشتیوانی لە كەمال كلچدار ئۆغلۆ بەربژێری ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانی میلەت بكات.

 

بە بایكۆت وەڵامی ڕاگرتنی گەشتەكان دەدرێتەوە
پێشت بە بایكۆت وەڵامی ڕاگرتنی گەشتەكان دەدرێتەوە
ژمارەی موسڵمانان گەیشتە زۆرتر لە دوو ملیار كەس
دواتر ژمارەی موسڵمانان گەیشتە زۆرتر لە دوو ملیار كەس
ەیوەندیدار