دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە



 

ئەمڕۆ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە وهەتاكو 12 ی مانگ بەردەوام دەبێت.

لەو بارەیەوە سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو لیژنەیەی تایبەت كراوە بە هەڵسەنگاندنی ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە لەكارەكانی خۆی بەردەوامە و لە ڕۆژی 5\4 هەتاكو 12\4 ی 2023 دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پێشكەشكردنی سی ڤی كراوە دەبێت.

ڕۆژی 30 ی مانگی ڕابردوو شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەبێت متمانەدان بە ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە یەكلایی بكرێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین دەسەڵاتی تەواومان هەبێت تاوەكو هەڵبژاردن بەڕێوە ببەین.

ڕۆژی 26\3\2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 18\11\2023 ی وەكو ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

ئەوكەسەی خۆی دەپاڵێوێت پێویستە ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:

أ-هاووڵاتی كوردستان ـ عێراق بێ و بەبەردەوامی تێیدا نیشتەجێ بێت.
ب-بەلایەنی كەمەوە دەبێت خاوەنی بڕوانامەی بەرایی زانكۆیی بێت.
ج-تەمەنی لە (30) سی ساڵ كەمتر نەبێت.
د-خاوەن ئەزموون بێت وبەتوانا و دەستپاك بێت و بێلایەنی سەلمێنراوبێت.
ه- خاوەن رەفتار و ڕابردوویەكی چاك بێت و، بە تاوانێكی ئابڕوبەر حوكم نەدرابێت.
و- بەشداری نەكردبێت لەو تاوانانەی كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە پلانی بۆ داڕێژرابێت یان ئەنجام درابێت بۆ سەركوتكردنی گەلی كوردستان و گشت گەلانی عێراق و هەروەها بەعسی نەبوو بێت بە گوێرەی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 2003.
ز- ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نەبێ لەكاتی ئەندامیەتیدا لە ئەنجومەن.

 

حكومەتی هەرێم لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار كۆدەبێتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار كۆدەبێتەوە
یەكێتی و پارتی لەسەر كورسی پێكهاتەكان كۆدەبنەوە
دواتر یەكێتی و پارتی لەسەر كورسی پێكهاتەكان كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار