یەكێتی و پارتی لەسەر كورسی پێكهاتەكان كۆدەبنەوە



 

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كورسی پێكهاتەكان كۆدەبنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەو كۆبوونەوەیە چوارەمین كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو لایەنەیە لەسەر هەڵبژاردن.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی و پارتی لەسەر 100 كورسی پەرلەمان رێككەوتوون و ئەوەی ماویانە گفتوگۆی لەسەر بكەن 11 كورسی پێكهاتەكانە.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00 لە شاری هەولێر سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە بۆ درێژەدانە بە كۆبوونەوەكانی ڕابردووی نێوانیان و لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن گفتوگۆ دەكەن.

 

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
پێشت دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
پارتە رۆژهەڵاتییەكان هەڕەشەی جووڵاندنی هێز دەكەن
دواتر پارتە رۆژهەڵاتییەكان هەڕەشەی جووڵاندنی هێز دەكەن
ەیوەندیدار