تەنگەژەی پەیامنێرەكەی وۆڵستریت جۆرناڵ بەردەوامە



 

دادگای مۆسكۆ ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسی ئەمریكایی ئیڤان گێرشكۆڤیچ كە هەفتەی ڕابردوو لە ڕووسیا بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیركرا، تانەی لە بڕیاری دانانی لەشوێنی دەستبەسەركردن لە پێش دادگاییكردنەكەی داوە.

وتەبێژی دادگای لێفۆرتۆڤۆ لە مۆسكۆ دەڵێت: “پارێزەری رۆژنامەنووسەكە كە نوێنەرایەتی كردبوو لە كاتی دەستگیركردنیدا، تانەیەكی تۆماركردووە”.

ڕوونیشیكردەوە، دادگایەكی دیكەی ئاستی باڵا داواكارییەكە تاووتوێ دەكات.

هاوكات ئەمینداری گشتی لیژنەی گشتی بۆ چاودێریكردنی شوێنەكانی دەستبەسەركردن لە مۆسكۆ، ئەلێكسی مێلنیكۆڤ ڕایگەیاند، سەردانی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریكاییەی كردووە لە زیندانی لێفۆرتۆڤۆ.

ئیڤان گێرشكۆڤیچ، پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەمریكایی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕووسیا، پێنجشەممەی ڕابردوو دەستگیركرا.

مۆسكۆ بڕیاریدا ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكاییە تا ٢٩ی ئایاری 2023 لە زینداندا بهێڵرێتەوە تا ئەو كاتەی دادگایی دەكرێـت.

گێرشكۆڤیچ پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە دەست بە كار بكات، پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس بووە لە مۆسكۆ.

ئەم پەیامنێرە تەمەن 31 ساڵە لەلایەن دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا لە شاری یكاتێرینبۆرگ بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستگیركرا.

ڕاگیرانی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ سلێمانی درێژكرایەوە
پێشت ڕاگیرانی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ سلێمانی درێژكرایەوە
ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆ كرا
دواتر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆ كرا
ەیوەندیدار