ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆ كرا



كەمێك لەمەوبەر لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا واژۆكرا.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی نەوتی عێراق نووسراوی بۆ توركیا كردووە، تاوەكو هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.

هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدادا كراوە چەند كاتژمێری داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی نیسانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە بەغدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لەكاتی بە ڕێكەوتنی بۆ بەغدا رایگەیاند “بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قۆناغەكانی كۆتایی ڕێككەوتنمان سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت”.

نزیكەی 10 رۆژە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە دوای بڕیاری دادگەی پاریس راگیراوە.

 

 

تەنگەژەی پەیامنێرەكەی وۆڵستریت جۆرناڵ بەردەوامە
پێشت تەنگەژەی پەیامنێرەكەی وۆڵستریت جۆرناڵ بەردەوامە
عەرەب و مەسیحییەكان بەشداری پێشمەرگەی كوردستان دەكەن
دواتر عەرەب و مەسیحییەكان بەشداری پێشمەرگەی كوردستان دەكەن
ەیوەندیدار