عیراق؛ تۆڕێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرە دەستگیركران



وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە رەسافە توانیان تۆڕێكی بازرگانیكردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێنتەوە و (6) تۆمەتباری دەستگیربكەن، كە هەڵگری (3) كیلۆگرام بوون لەبلوری ماددە هۆشبەرەكان لە باشووری بەغدا.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 4ی 2023 هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە رەسافە توانیان تۆڕێكی بازرگانیكردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەكان هەڵبوەشێنتەوە و (6) تۆمەتباریش دەستگیر بكەن، كە هەڵگری (3) كیلۆگرام بوون لە بلوری ماددە هۆشبەرەكان لە باشووری بەغدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانەیان.

میدیایەكی جیهانی بەهۆی 8 دۆلارەوە سەحە شینەكەی لەدەستدا
پێت میدیایەكی جیهانی بەهۆی 8 دۆلارەوە سەحە شینەكەی لەدەستدا
وردەكاریی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێت
دوات وردەكاریی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێت
پەیوەندیدار