مپاپێ‌ ڕیاڵ مەدریدی تووشی شۆك كرد



بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی فەڕەنسا، كیلیان مپاپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، ئاماژەیەكی ڕوونی بۆ داهاتووی خۆی كرد لە ئاهەنگی یەكێتی هاندەرانی یانەكەی بە بۆنەی 15 ساڵەی دامەزراندنییەوە.

پێدەچێت كیلیان مپاپێ بڕیاریدابێت بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ‌ بكاتەوە، بەمەش گورزێكی نوێی لە یانەی ڕیال مەدرید وەشاند كە لەم ماوەیەی دواییدا جارێكی تر ناوی وابەستەی چوونە ڕیزی یانەكە كرا پەیوەندی بە یانەی پاریسەوە بكات، ئەمەش مانای وایە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەك بیر لە ڕۆیشتن ناكاتەوە كات و دەیەوێت لانی كەم تا هاوینی 2024 لە پاریس بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە زاری سەرچاوە فەرەنساییەكانەوە بڵاویكردەوە، ئەوانەی لەم ئاهەنگەكەدا ئامادەبوون، سروشتی ئەو وتارەیان بۆ میدیاكان ئاشكرا كردووە كە كیلیان مباپێ پێشكەشی كرد، لە هەمان كاتدا پابەندبوونی خۆی بە بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرماندا دووپاتكردەوە، و خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ تیپەكەدا دەربڕی.

ڕۆژنامەكە نوسيویەتی، شایەتحاڵەكان لەدوای تەواوبوونی مەراسیمەكە ڕایانگەیاندووە، ناكرێت ئەمە وتارێك بێت بۆ یاریزانێك كە بیر لە ماڵئاوایی پێشوەختە لە پاریس سان جێرمان بكاتەوە.

كیلیان مپاپێ هاوڕێكانی لە پاریس سان جێرمان، “ئەشرەف حەكیمی و جیانلویجی دۆنارۆما” بەشداریی ئاهەنگی هاندەرانی تیپەكەی كرد و لە وتارەكەیدا دەریخست كە لەم هاوینەدا بیر لە ڕۆیشتن ناكاتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

محەمەد حاجی مەحمود: كێشەی هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: كێشەی هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت
وردەكاری پشكی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری پشكی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
ەیوەندیدار