بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 216 ملیۆن و 560 هەزار و 212 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 34 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 181 ملیۆن و 660 هەزار و 212 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 14 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 114 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی دوو شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 149 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

پەرلەمان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە
پێشت پەرلەمان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە
داوا لە سودانی دەكرێت جەژنانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت
دواتر داوا لە سودانی دەكرێت جەژنانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت
ەیوەندیدار