داوا لە سودانی دەكرێت جەژنانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت



دوابەدوای داواكاری پەرلەمانتارانی عێراق لە سەرۆك وەزیران بۆ پێدانی جەژنانە بە فەرمانبەران و خانەنشینان، فراكسیۆنێكی كوردی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات ئەو جەژنانەیە بدرێتە فەرمانبەرانی هەرێمیش.

دوێنێ‌ لە پەرلەمانی عێراقەوە پێشنیارێك ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كرا بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەهۆی گرانی بازاڕەوە، بڕی 200 هەزار دینار وەك جەژنانە بداتە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە، داوای كردووە، “بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە و جەژنی ڕەمەزانیش نزیکبۆتەوە، جەژنانەیەک بۆ فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات”.

ڕاشیگەیاندووە، “دۆخی گوزەرانی ئەوانەی داهاتیان سنووردارە و خێزانەكانیان زۆر قورسە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕوانگەی ڕۆحییەوە پێویستە لەسەر دەسەڵاتداران پارێزگاری لە مافی خەڵک و مافە دەستوورییەکان بکەن لەپێناو سەرجەم گەلی عێراقدا و سووربن لەسەر دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و ڕەچاوی ئەو حاڵەتانە بکەن.

هەر لە نووسراوەکەدا داوا لە سودانی كراوە، “هاوڵاتییانی هەرێم پێویستییان بە هاوکاری دەستبەجێ هەیە بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە بەتایبەتی داواتان لێدەکەین جەژنانەیەک بۆ فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکەن هەتا هاوکارییان بکەن لەو بارودۆخە داراییە ناهەموارەی لە ئێستادا بەتایبەتی تێیدا دەژین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 لە هەرێم دابەش نەكراوە و بەهۆی گرانی بازاڕ و بەرزی بەهای دۆلارەوە دۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون خراپە.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
دواتر تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
ەیوەندیدار