نرخی بەنزین دادەبەزێت



 

ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر سێ‌ جۆرەكەی 25 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 4 ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرسێ‌ جۆرەكەی بەنزین بۆ هەر لیترێك بەنزین 25 دینار دادەبەزێت.

وتیشی، لەگەڵ دابەزینی نرخی بەنزیندا نرخی غازیش 50 دینار دادەبەزێت.

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە بەهمەن قادر وتی، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕۆژانە بەنزینە 690 دینارییەكەی حكومەتی عێراق بۆ پارێزگاكانی هەرێم دێت و بەنزینە 800 دینارییەكەی حكومەتی هەرێمیش وەكوخۆی بردەوامە و دابەشدەكرێت.

ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 950 دینارە و بەو دابەزینەوە دەبێت بە 925 دینار، نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 1150 دینارە دەبێت بە 1125 دینار، لیترێك بەنزینی سۆپەر 1300 دینارە دەبێت بە 1275 دینار و نرخی لیترێك غازیش دەبێتە 550 دینار.

ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و حكومەتی هەرێمیش بەنزینی 800 دیناری دابین دەكات.

لە سلێمانی پارە بۆ مووچە نییە
پێشت لە سلێمانی پارە بۆ مووچە نییە
هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن داخران
دواتر هەزار و ٢٠٠ ماڵپەڕی پۆڕن داخران
ەیوەندیدار