یاسن مەحمود: رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک ناوی یەكێتی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت



وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران رایگەیاند، ئەوان لە یەكێتی وەبەرهێنەران رێكاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و دەزگا راگەیاندنانە دەگرینە بەر كە دەیانەوێت ناوی یەكێتی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاربهێنن.

لە روونکردنەوەیەکدا یاسین مەحمود رەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” مەبەست لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ناڕاست بەناوی یەكێتییەكەمانەوە بۆ تێكدانی ئارامیی شاری سلێمانی و ئەو پێشكەوتنانەیە لەم شارەدا هاتوونەتەدی،ئێمەش ڕێكاری یاساییمان گرتووەتەبەر”.

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەشڵێت:” ئێمە لە یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەرلەبەری ئەو بەیاننامەیەمان  ڕەتككردووەتەوە و بەهەوڵێكی دەزانین بۆ تێكدانی ئەو پێشكەوتن و ئارامییەی لە سلێمانی بەدیدەكرێت و و ڕێكاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و دەزگا ڕاگەیاندنانە دەگرینە بەر كە دەیانەوێت ناوی یەكێتیی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاربهێنن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە بەیاننامانە دەكرێت بۆ ماوەیەكی كاتی دڵەڕاوكێ‌ لای وەبەرهێنەران دروستبكات، بەڵام سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ساڵی ڕابردووشدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەم پارێزگابووە لەسەركەوتنی پرۆژەكانیدا، بۆیە دڵنیایی دەدەین هەموولایەك كە سلێمانی هەمیشە لەپێشەنگدا دەمێنێتەوە و ئەو هەوڵانەشی بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی سنوورەكە دەدرێت سەركەوتوو نابن”.

ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەكات
پێشت ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەكات
پێگەیەکی قەتەری: سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دواتر پێگەیەکی قەتەری: سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار