پێگەیەکی قەتەری: سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە



پێگەیەکی قەتەری لە زاری بەرپرسانی هەرێم و عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە:”سبەینێ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی (The New Arab)ی قەتەری، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق جەختیانکردووە، لە سبەینێوە دووشەممە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەژێر سەرپەرشتی حکومەتی فیدراڵدا.

پیگە قەتەرییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەنجامەی پێیگەیشتوون ئاماژەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆتایھاتووە، کە بەسنور دانانێکی ئاشکرا دادەنرێت بۆ سەربەخۆ بوونی.

هەروەها بەرپرسێکی حکومەتی فیدراڵی بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندووە: لەئێستا بەدواوە فرۆشتنی نەوتی خاوی کوردستان لەلایەن دامەزراوەی بە بازاڕکردنی نەوتی حکومەتی عێراقەوە(سۆمۆ) ئیدارە دەدرێت، لیژنەیەکی هاوبەشیش لەهەرێم و بەغداد سەرپەرشتی پرۆسەی هەناردەکرن دەکات.

یاسن مەحمود: رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک ناوی یەكێتی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت
پێشت یاسن مەحمود: رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک ناوی یەكێتی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت
‎داوا دەكرێت 200 هەزار بكرێتە جەژنانە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان
دواتر ‎داوا دەكرێت 200 هەزار بكرێتە جەژنانە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان
ەیوەندیدار