كاتی دابەشكردنی هێلكە و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری ناو شاری سلێمانی لەبنكەی 261 تا 292 بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە و یەك كیلۆ شعریە و 5 كیلۆ ئاردی سفر و 500 گرام نیشاستە بۆ مانگی سێ دابەش دەكرێت.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەدواداچوونمان كردووە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی سەبارەت بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

وتیشی، ” دڵنیا بووینەوە لە گەیشتنی تەواوی خۆراك و دابەشكردنی (فاصۆلیا و هێلكە و بابەتە زیادكراوەكانی دیكە) و بەڕێوەبەرایەتی خۆراك ئەمڕۆ تەواوی بریكارەكان ئاگادار دەكاتەوە بۆئەوەی دوكانەكانیان بكەنەوە بۆ وەرگرتنی سەبەتە خۆراكی مانگی سێ”.

ڕاشیگەیاند، لە سنوری ناو شاری سلێمانی لەبنكەی 261 تا 292 بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە و یەك كیلۆ شعریە و 5 كیلۆ ئاردی سفر و 500 گرام نیشاستە بۆ مانگی سێ دابەش دەكرێت و بۆ دەرەوەی شاریش بنكەكانی 271 تا 292 بەشەخۆراكی مانگی 2 لە برنج 3 كیلۆ و زەیت یەك كیلۆ و شەكر یەك كیلۆ و دۆشاو و فاسۆلیا هەریەكەی 500 گرام دابەش دەكرێت .

حكومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت حكومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
سەرما كۆتایی دێت و چەند شەپۆلێكی باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر سەرما كۆتایی دێت و چەند شەپۆلێكی باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار