سەرما كۆتایی دێت و چەند شەپۆلێكی باران هەرێم دەگرێتەوە



ئەو بارستە هەوا ساردەی لە ئەوروپاوە ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە و بووە هۆی بەفر بارین كۆتایی هات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “تا كۆتایی ئەم مانگە چەند شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەتا ئەم ھەفتەیە بەگشتی و تا ١٢ ی ئەم مانگە کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ھەوادا ئەمێنێتەوە، کە بەشێوەیەکی گشتی کەشوھەوا زیاتر سەقامگیر و وشک ئەبێت و پلەکانی گەرماش ڕۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

ڕاشیگەیاند، لە ١٢ی ئەم مانگەوە بەگشتی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بە ئاڕاستەی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگ ناوبەناو کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیانە بەردەوامی ھەبێت و چالاک ببێتەوە.

وتیشی، “پشتیوان بەخودای گەورە ئەبێتە ھۆی ھاتنی چەند شەپۆلێکی چڕ و باراناوی، کە بەشێوەی سەرتاسەری کاریگەری بەڕێژەی جیاواز لەسەر کەشوھەوای ناوچەکە ئەبێت”.

كاتی دابەشكردنی هێلكە و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی هێلكە و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دیاریكرا
“ئۆتۆمبێلی مەلیكە دوای سكانەر تابلۆی پێ‌ دەدرێت”
دواتر “ئۆتۆمبێلی مەلیكە دوای سكانەر تابلۆی پێ‌ دەدرێت”
ەیوەندیدار