“ئۆتۆمبێلی مەلیكە دوای سكانەر تابلۆی پێ‌ دەدرێت”



سەرۆكی ئەنجوومەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان “مەلیكە” ڕایدەگەیەنێت، ڕێگریان لێكراوە كاتێك ویستیوانە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ببنە هەولێر بەمەبەستی پشكنین و دەشڵێت: “هەموو سكانەرێك، كە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت مانای پێدانی تابلۆیە پێیان”.

ئومێد كوردی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان “مەلیكە” لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانمان و بەدواداچوون بۆ بڕیارەكەی هاتووچۆی هەرێم، سەردانی هەولێرمان كرد، لە بازگەی دێگەڵە ڕێگریمان لێكرا بچینە ناو هەولێر.

وتیشی، “نازانم چۆن دەكرێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بڕیارێك دەربكات لە بازگەیەك جێبەجێ نەكرێت، ئێمە تێناگەین ئەو بڕیارە بۆ هەموو هەرێمە یان تەنها بۆ شارێكە، هەرچەند هاتووچۆی هەولێر كێشەی نەبووە لەگەڵ ئەوەی ئێمە بچینە هەولێر”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی بڕیارەكە دەیگرێتەوە نزیكەی 15 هەزار ئۆتۆمبێلە، بەڵام لەدوای ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە كۆدیان بۆ كراوە، سێ پانزە هەزاری دیكە داخڵكراون.

ئاشكراشیكرد، هەموو سكان كردنێك بۆ ئۆتۆمبێل مانای پێدانی تابلۆیە پێیان، ئەوانەی لە هەولێر بردوویانە سكانەریان بۆ كراوە لە ئۆتۆمبێلی “ساغ و موس و بڕاوە”ش ژمارە مۆبایلیان لێ وەرگیراوە و پێیان وتراوە جوابتان دەدەینەوە.

 

 

سەرما كۆتایی دێت و چەند شەپۆلێكی باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت سەرما كۆتایی دێت و چەند شەپۆلێكی باران هەرێم دەگرێتەوە
وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیارێك بۆ خاوەنی یەكەكانی كۆمپانیای بەڕێز دەردەكات
دواتر وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیارێك بۆ خاوەنی یەكەكانی كۆمپانیای بەڕێز دەردەكات
ەیوەندیدار