پێشبینی دەكرێت دۆلار ڕێژەی 10%ی بەهاكەی لەدەستبدات



محەمەد تەمیمی سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی دیالە پێشبینی دەكات لە ماوەی مانگێكدا دۆلار بەڕێژەی 10%ی بەهای خۆی لە عێراقدا لەدەست بدات.

تەمیمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بەپێی دوایین نرخ لە بازاڕەكاندا بۆ هەر 100 دۆلارێك 151 هەزار دینار بووە، ئەمەش كەمترین نرخە لە چەند هەفتەی ڕابردوو كە بە دەستەواژەیەكی ئەرێنی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا دادەنرێت”.

تەمیمی پێشبینی كرد:”لە ماوەی مانگێكدا دۆلار بەڕێژەی 10% و ڕەنگە زیاتریش بەهای خۆی لەبازاڕەكانی عێراقدا لەدەست بدات و بگاتە كەمتر لە 140 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێك، ئەگەر ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بن، كە خۆیان لە ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی دراو و كۆتاییهێنان بە دۆسێی بە دۆلاركردنی كەرتە ناوخۆییە گرنگەكان دەبیننەوە، بە تایبەت كە بۆ ماوەی چەندان ساڵە لە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و كایە بازرگانییەكانی تردا بەڕێژەی 90% پشت بە دۆلار دەبەسترێت”.

سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی دیالە دەڵێت:”ئاماژەی بەوەشكرد، “كۆتاییهێنان بە بازاڕی هاوتەریب لە عێراقدا مەحاڵ نییە، بەڵام پێویستی بە هەوڵی ناوازە هەیە، بەتایبەتی كۆتاییهێنان بە مامەڵە ناوخۆییەكان بە دۆلار كە بە سەرەكیترین هۆكارەكانی فشار لەسەر نرخی خەرج و ئاڵوگۆڕكردن دادەنرێت”.

كۆمپانیایەكی تری بەرهەمهێنانی نەوت كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت
پێشت كۆمپانیایەكی تری بەرهەمهێنانی نەوت كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت
یەكەم لێدوانی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
دواتر یەكەم لێدوانی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
ەیوەندیدار