بانكی ناوەندیی عێراق كۆتوبەند لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیرا



بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، كۆتوبەندی لەسەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیراوە و لەمەبەداوە، بەپێی خواستی هاووڵاتیان ئامادەن دۆلار بفرۆشن.

عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ژمارەیەك رێكاری نوێ رادەگەیەنن، كە كێشەكان چارەسەر دەكەن و ئاسانكاریی دەكەن لە دەستكەوتنی دراوی بیانیدا، بۆیە عێراق پێویستی بەوە نییە بانكی نوێ دابمەزرێنێت، بەڵكو پێویستی بە كاراكردنی بانكەكانی ئێستایە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەنگاو بەهەنگاو دادەبەزێت و چەندین هەنگاویشی بۆ ئەو مەبەستە گرتوەتەبەر، لەگەڵ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەك بازرگاندا گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانە كردووە، بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانی دابەزاندنی بەهای دۆلار.

كەركوك؛بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك لە گەڕەكی شۆریجە كوژرا
پێشت كەركوك؛بەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك لە گەڕەكی شۆریجە كوژرا
كەشناسی هەرێم ؛بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە
دواتر كەشناسی هەرێم ؛بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار