ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم لە 30ی حوزەیران خراپترە

خەڵك-بەشی هەواڵ
دوێنێ پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەند، پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا دەكرێت لەلایەن چەند فراكسیۆنێكەوە، یەكێتی لە 30 حوزەیران نەیكرد.

فراكسیۆنی گۆڕان پڕۆژە یاسایەكی بۆ هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دایە پەرلەمان‌و فراكسیۆنی یەكگرتووش داوا دەكات دامەزراوەی هەرێم و پۆستی سەرۆكی هەرێم هەڵبوەشێتەوە، چونكە بوەتە هۆكار بۆ نەهامەتی هەرێم.

عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەمە تەنها پڕۆژەیەكەو هیچیتر، كاتی خۆی لە 30 حوزەیران دەیانوت یەكێتی نیشتمانی وادەی سەرۆكایەتی درێژ كردوەتەوە، بەڵام هێندەی ئەوە گەورەتری نەكردبوو كە ئێستا ئەمانە كردوویانە.

وتیشی “پێمانوابوو كە سیستمەكە بكەینە سیستمی پەرلەمانی و لە پەرلەمانەوە سەرۆكایەتی هەرێم هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەمانە پێیان وایە لەم قۆناغەدا پێویست ناكات سەرۆكایەتی هەرێم هەڵبژێدرێت‌و پڕۆژەیەكیان هەموار كردووەو ئەمڕۆ دەبێتە یاسا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بابەتێك ببێتە هۆی ئارامی لە كوردستان‌و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ژیانی خەڵك ئێمە پشتیوانی لێدەكەین، هیوادارین ئەمە هەنگاوێك بێت كە پێم وایە ئەمەشیان تەنها سیناریۆیە كە لەم وڵاتەی ئێمە دەكرێت.

سەبارەت بە خۆكاندیدكردنەوەی مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بە پێی ئەم پڕۆژە یاسایە عەباس فەتاح رایگەیاند، ئەگەر دەستوور بنوسرێتەوە بەڵێ دەتوانێت خۆی كاندید بكاتەوە، ئەگەر یاساش جێبەجێ بكرێت، نەخێر ناتوانێت، بەڵام ئەگەر نەكرێت هەموو رۆژێك دەتوانێت خۆی كاندید بكات.

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین