مۆبایلەکانمان بەشێوەیەکی ئاڵۆز سیخوڕیمان بەسەرەوە دەکەن



 

شارەزایانی کۆمپانیای NordVPN ، دەڵێن؛ زۆرێک لە ئەپەکانی ناو مۆبایلەکانمان توانای گوێگرتن لە گفتوگۆ تایبەتەکانتیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ریکلامانەمان پێشکەش بکەن کە مەبەستیانە.

 

بەپێی توێژینەوە نوێیەکانی NordVPN، ئەپەکانی مۆبایل توانای ئاگادار بوون و چاودێریکردنی گفتوگۆ تایبەتەکانی بەکارهێنانەرانی تەکنەلۆژیای زیرەکیان هەیە لەسەر بنەمای شوێنپێهەڵگرتنی ئەو حەزەی بەکارهێنەر بۆ کاڵا و شمەکەکان یان هەر بابەتێکی دیکە هەیانە.

 

لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە زۆرجار مۆبایلەکانمان دەتوانن ئەو گفتوگۆیانە هەڵبگرن کە لە باکگراونددا ڕوودەدەن، بۆ ئەوەی دواتر ئەپەکان بەکاریان بهێنن بۆ دابینکردنی ڕێکلامە کەسییەکان.

 

هەروەها کۆمپانیای NordVPN هۆشداریدا، کە هەندێک لە بەرنامەکان بە مایکرۆفۆن بە تەکنەلۆژیای زیرەکی شوێنپێهەڵگرتن لە ڕێگەی ئامێری سەروو دەنگی (Shutterstock) چاودێریمان دەکەن.

 

کۆمپانیای NordVPN لەم دواییانەدا ڕاپرسییەکی ئەنجامدا، کە تێیدا دەرکەوتووە؛ شوێنپێهەڵگرتنی ئامێرە جیاوازەکان کە سیگناڵی سۆنەریان تێدایە کێشەیەکی بەربڵاوە، ٤٥%ی بەشداربووانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە، تێبینیان کردووە کە ڕیکلامەکان دەردەکەون دوای باسکردنیان یان بیستنی لە تیڤی.

 

خۆشبەختانە ڕێگە هەیە کە دەتوانیت دەستڕاگەیشتن بە ئامێرەکەت سنووردار بکەیت بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە ڕێکلامانە و NordVPN ئەم هەنگاوانەی خوارەوەی پێشنیار کردووە بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێهەڵگرتنی ئامێرەکان:

 

پێداچوونەوە بە مۆڵەتەکانی ئەپەکان بکە: دەتوانیت مۆڵەتی گوێگرتن لە ئامێرەکەتدا سنووردار بکەیت، بە چوونە سەر مۆڵەتی ئەپەکان لە ڕێکخستنەکاندا و سنووردارکردنی ئەو ئەپانەی کە هەست دەکەیت پێویستیان بە دەستگەیشتن بە مایکرۆفۆن نییە.

سیاسەتەکانی پاراستنی نهێنی بە وردی بخوێنەرەوە: پێداچوونەوە بە سیاسەتی پاراستنی نهێنی ئەپەکە دەتوانێت بتپارێزێت لە “گوێگرتن” لە مۆبایلەکەتدا.

 

بەکارهێنانی VPN: بەکارهێنانی تۆڕی تایبەتی مەجازی (VPN) گەڕانی ئینتەرنێتەکەت لە ڕێگەی کۆدکردنەوە دەپارێزێت، ناونیشانی IP ی تۆ دەشارێتەوە و چالاکییەکانت لە ISP و حکومەتەکان و لایەنەکانی تر دەشارێتەوە.

محەمەدی حاجی مەحموود: نەیارانی كورد سەركەوتوو نابن
پێشت محەمەدی حاجی مەحموود: نەیارانی كورد سەركەوتوو نابن
دۆلاری ئەمریکی  و یوانی چینی… کامیان کۆتای بە ئەوی دیکە دەهێنێت؟
دواتر دۆلاری ئەمریکی  و یوانی چینی… کامیان کۆتای بە ئەوی دیکە دەهێنێت؟
ەیوەندیدار