لە ئایندەیەكی نزیك تیرۆپشك بۆ شوقەی كرێنشینان دەكرێت



پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە ھەولێر دوو شوێن بۆ شوقەی كرێنشینان دیاری كراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسلاوە و باغلو منارەیە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دەكرێت.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دواكەوتنی پڕۆژەكەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەكە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆكارێكی دیكەی نەبووە، لە ئێستاشدا ئامادەكاری تەواو كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیدا وەبەرھێنەر دەست بەجێ بەجێكردنی پڕۆژەكە دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو فۆرمانەی كە لەلایەن كرێنشینانیش پڕكراوەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرۆرپشك بۆ ناوی كرێنشینان دەكرێت و دواتر دەست بە پرۆژەكە دەكرێت.

شارەزایەكی ئایینی داوا لە لیژنەی فەتوا دەكات دەستكاری بڕی زەكات بكەن
پێشت شارەزایەكی ئایینی داوا لە لیژنەی فەتوا دەكات دەستكاری بڕی زەكات بكەن
دوو شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە
دواتر دوو شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە
ەیوەندیدار