زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕە و نرخی دراوەكەش دابەزی



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 205 ملیۆن و 333 هەزار و 39 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 49 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 156 ملیۆن و 333 هەزار و 39 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 12 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 18 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 145 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی چوار شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 153 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

بەرپرسێكی پارتی بۆ سەدر: بۆ وات لێكردین
پێشت بەرپرسێكی پارتی بۆ سەدر: بۆ وات لێكردین
داهاتی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی نزیكەی 3.5 ملیار دینار بووە
دواتر داهاتی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی نزیكەی 3.5 ملیار دینار بووە
ەیوەندیدار