دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە سەرجەم هاووڵاتیان و خستنەبازاڕی زۆرترین بڕی دۆلار لەمڕۆدا، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و 100 دۆلار بوو به‌ 153 هه‌زار و 500 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەن زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 175 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی بەهای دۆلار بەو ڕێژە بەرچاوە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری بە زیادكردنی ئاشكرا خستە بازاڕەوە و هاوكات بڕیاریشی داوە، لەمەودوا بە مەرجی پێشكەش كردنی بەڵگەنامەی فەرمی، هاووڵاتیانیش بتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی بكڕن.

مێسی بەربەستی 100 گۆڵی تێپەڕاند
پێشت مێسی بەربەستی 100 گۆڵی تێپەڕاند
پێدانی دۆلار بە هەموو هاووڵاتیان بە نرخی فەرمی كرایەوە
دواتر پێدانی دۆلار بە هەموو هاووڵاتیان بە نرخی فەرمی كرایەوە
ەیوەندیدار