ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

خواردنی کەشتیوانە ئاسمانیەکان چییە وا جەستەیان ڕەشیق و جوانە ؟ تۆش هەمان شت بکە

خێزان

خواردنی کەشتیوانە ئاسمانیەکان زۆر زانستیانە داندراوە، بە جۆرێک کە هەم تێری پێدەخۆن و پێداویستیە خۆراکیەکانیان دابین دەکات، هەم کێشیان زیاد نابێت و قورس نابن تا لە نێو کەشتیە ئاسمانیەکان کێشیان زۆر نەبێت، ئەمەی خوارەوە سستمی ڕێجیمیانە:

 

ژەمەکان:
نانی بەیانی: ٢ هێلکەی کوڵاو، کوپێک قاوە بەبێ شەکر
نانی نیوەڕۆ: نیو مریشکی مامناوەندی لەگەڵ تەماتە و قارچک، کوپێک شیر یان قاوە.
عەسر: پەرداخێک شەربەتی پڕتەقاڵ، یان چایەکی سەوز
نانی ئێوارە: پارچەیەک ماسی و کوپێک شیر
دەتوانیت گۆڕانکاری لە خواردنەکان بکەیت بەپێ ژەمەکان، بەڵام نابێت لە گۆشتی مریشک و ماسی و چای سەوز و شەربەتی پڕتەقاڵ یان سێو و قارچک و تەماتە و خەیار و کەلەرم ئەم جۆرە خواردنانە لابدەیت.
 
دەتوانیت ڕۆژانە تا ٢ لیتر ئاو بخۆیتەوە و وەرزش ئەنجام بدە.

تەندروستی

ڕوخسارت پەڵەی پێوەیە و ناشرینە؟ بەم ماسکە چارەسەری بکە!

خێزان

زۆرجار بەهۆکاری جیاواز یان هەستیاری پێستمان پەڵە دروستدەکات و دیمەنێکی ناشرینی هەیە، بەڵام ئەمەی خوارەوە ماسکێکی سروشتی کاریگەرە کە وادەکات پەڵە بە ڕوخسارتەوە نەمێنێت.

 

کەرەستەکان:

١ هێلکە

کەوچکێک لیمۆ

کەوچکەچایەک هەنگوین

 

سپێنەی هێلکەکە بە جیا بخەرە دەفرێکەوە و ئاوی لیمۆکەی تێبکە، لەگەڵ کەوچکەچا هەنگوینەکە و جوان تێکی وەربدە، دواتر بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک بیدە لە ڕوخسارت پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چارەسەرێکی سروشتی کاریگەر بۆ سوربونەوەی چاو کە چەند قەترەیەکت بەسە!

خێزان

زۆرجار بەهۆکاری جیا جیا چاوەکانمان توشی هەوکردن یان هەستیاری و سووربونەوە دەبێت، بەڵام چارەسەری ئەو کێشەیە بە سروشتی قورس نییە.

هەرکاتێک هەستت کرد چاوەکانت سوور بۆتەوە کەمێک جێڵی روەکی ئالوڤێرا (سەبار) بهێنە و هەر چاوەی دوو دڵۆپی تێبکە، پاشان لێی بگەڕێ و بۆخۆی چارەسەری دەکات.

دەتوانیت لە ڕۆژێکدا دوو جار ئەم کارە دوبارە بکەیتەوە، بەڵام دڵنیابە لوەی کە هەستیاریت بەرامبەر ڕوەکەکە نەبێت و ڕاوێژی پزیشک بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەم گیراوەیە گەر کۆکە ڕەشەشت هەبێت چارەسەری دەکات

خێزان

زۆرێكمان كێشه‌مان له‌ قورگ و سیه‌كانماندا هه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ كۆكه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ گیراوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهینانی شیری داری قه‌ند (ئه‌سفه‌ندان) كه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌:

گیراوه‌كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ :

2 كوپ شیری داری قه‌ند (ئه‌سفه‌ندان)

یه‌ك پیازی سور

7 كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین

2 لیمۆ

یه‌ك لیتر و نیو ئاو

 

له‌ مه‌نجه‌ڵێكدا شیری داری قه‌ندی تێبكه‌و كه‌مێك بیكوڵێنه‌، دواتر پیازه‌كه‌ قاش قاش بكه‌و تێی بكه‌و كه‌مێك بیكوڵێنه‌ پاشان ئاوه‌كه‌ی تێبكه‌ و لێبگه‌ڕێ با بكوڵێت، پاش كوڵان و ساردبونه‌وه‌ ئاوی لیمۆكه‌ بگوشه‌ ناوی و هه‌نگوینه‌كه‌شی تێبكه‌و تێكی وه‌ربده‌.

له‌ پاش نانخواردن یه‌ك كه‌وچكه‌چا له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆ تا هه‌ست به‌ باشبونی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌یت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین